Skip to the content

كۆتايى به‌ خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ فەوجی کۆماندۆی فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایی بە خولی مەشق و ڕاهێنانی ژمارە (١) هات، کە بۆ فەوجی کۆماندۆی سەر بە فیرقەی یەکی پیادە کرابووەوە و ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.
بەشداربووان لە ماوەی ئەم خولەدا لە بواری تیۆری و پراکتیکیدا مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکەکانی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوە و بەهێزکردنی توانا جەستەییەکانیان وەرگرتووە.