Skip to the content

لیوای دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هاوکاریی قوتابخانەی گوندی "رولکە"ی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە هاوکارییەکی نموونەییدا لەگەڵ کرانەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بەشی هۆشیاریی نیشتیمانیی لیوای دووی پیادە بە دەستووری فەرماندەکەی، دەستی کردووە بە هاوکاریی مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی گوندی رولکەی سەر بە ناحیەی قوشتەپە، بە دابینکردنی ئاوی پاك و شۆردنی قوتابخانەکە هاوکاریی مامۆستایان و قوتابیانی کرد.

ئەم هاوکارییە وەك نموونەیەک دێت لە خزمەتکردنی بەردەوامی هێزی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتیان. هێزەکانی لیوای دووی پیادە لەگەڵ ئەرکی سەرەکی خۆیان لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا، بەشداریی چالاکانەیان لە هاوکاریی کۆمەڵگا، دامەزراوە پەروەردەییەکان و خزمەتگوزاریی گشتیدا درێژە پێدەدەن.