Skip to the content

لیوای هەژدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کێوماڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی کرد

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە، کاتژمێر ٦ی بەیانی، بە سەرپەرشتیی عمید روکن سرود سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی یەکی پیادە، لیوای هەژدەی پیادە لە زنجیرە چیای قەرەچوغ، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زنجیرە چیای قەرەچوغ و سنووری گوندەکانی (خدرجیجە، حاجی شێخان، حەسەن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) کێوماڵ کران و بە وردی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکەدا ئەنجام دا؛ ئەمەش بۆ ڕێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی تیرۆریستان لەو سنوورەدا؛ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.