لە فێرگەی پڵنگەکانی زێرەڤانی خولێکی ئەندازەی سەربازی کۆتایی هات

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، لە بنکەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی کۆتایی هات بە خولی ئەندازەی سەربازیی ژمارە ٢، کە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی لیواکانی ١١ و ١٥ی پیادە کرا بووەوە.
خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەك پێشمەرگەی لیواکانی ١١ و ١٥ی پیادە بەشدار بوون و بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.
لەکۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.