Skip to the content

لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ۲۰۲٥، بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی هێزی پێشمەرگە لە بواری تەندروستیدا،خولێکی فرياگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات، کە بۆ ژمارەیەك لە پێشمەرگەکانی کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك کرا بووەوە.

خولەکە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەك پێشمەرگەی کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەك بەشداربوون.

خولەکە بۆ زیاتر ئاشنابوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە بواری تەندروستی بوو، بۆ ئەوەی لەکاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بتوانن چارەسەری سەرەتایی بۆ برینداران لە مەیدانی جەنگ ئەنجام بدەن.