Skip to the content

هاوپەیمانان پشتگیری خۆیان بۆ ڕێکخستن و مەشق پێکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لیوا روکن ڕێبوار عەلی کەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر بەرنامەی مەشق و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هەروەها پرسی پێکهێنان و مەشق پێکردنی ستافی فیرقەکان و هەنگاوەکانی مەشقی فیرقەکانی پێنج و شەش خرانە بەرباس.

بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش، پشتگیری بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و گووتی: بەردەوام هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەبن بۆ بنیادنانی ژێرخانێکی سەربازیی نیشتمانیی بەهێز و بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی.