پشکنینی تاقیکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك ئەنجام درا

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی تاقیکارییان بۆ بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی لیوا د. عبدالعزیز حمید ناسراو بە (حسن عەسکەری)، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتیی و ئەندامیەتی عمید روکن فەرهاد رەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاوازی بنکەی مەشق، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا، ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك ئەنجام دابوو، تیایدا چەند رێکار و رێنماییان پێدابوون، ئەم پشکنینی تاقیکارییەش، وەك هەڵسەنگاندنێکە بۆ دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی رێکار و رێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی بنکەکە.
پڕۆسەی پشکنینەکانی فێرکاریی، بەدواداچوون، تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەگرێتەوە.