Skip to the content

کۆتایی بە خولی مەشق و ڕاهێنانی دروستکردنی بڕیار CPX بۆ ستافی بارەگای فیرقەی شەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هات

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا روکن ئیبراهیم سالح فەرماندەی فیرقەی شەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، كۆتایی بە خولی مەشق و ڕاهێنانی دروستکردنی بڕیار (CPX) هات، كە بۆ ستافی بارەگای فرقەی شەشی پیادە كرا بووەوە.

لەم خولەدا ٢٤ ئەفسەر لە فەرماندەى فیرقە، سەرۆكی ئەركانى فیرقە، هەموو لێپرسراوى بەشەكان و جێگرەكانيان، فەرماندەى يەكەكانى ناو بارەگاى فرقە بۆ ماوەی يەك هەفتە بەشداربوون.

ئەم خولە، لە ژێر چاودێریی هاوپەيمانان و بە سەرپەرشتیى هەردوو بەڕێوەبەرايەتیى مەشق و حەرەكاتى سەربازى، لە سەنتەرى ئۆپەراسيۆنى بارەگاى فرقەى دوو، بە سەرپەڕشتیی کۆلێژی ئەرکان بەڕێوە چوو.