Skip to the content

بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازی خولی مەشق و ڕاهێنانی دروستکردنی بڕیار بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا روکن ڕێبوار عەلی کریم، لیوا روکن سلیم سورچی بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، نوێنەری بەشێك لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەت، خولی مەشق و ڕاهێنانی دروستکردنی بڕیار و جەنگی ئەلیکترۆنی (CPX) كۆتایی هات؛ كە بۆ ئەفسەرانی ستافی هەردوو فیرقەی ٥ و ٦ی پیادە، لە بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازی كرا بوویەوە.

خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەری ستافی فیرقەکانی ٥ و ٦ی پیادە بەشداربوون.

شایانی باسە خولەکە لە ژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەيمانان و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.