Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاريی نیشتمانی كۆتايى به‌ خولی جەنگی ئەلیکترۆنی هێنا

خولی دووڕۆژەی (جەنگی ئەلیکترۆنی) لە بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاريی نیشتمانی، بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەم خولە کە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی و پلانی مەشقی ساڵی ٢٠٢٥ی وەزارەتی پێشمەرگە جێگیر کرابوو بۆ ژماره‌يه‌ك کارمەندی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری ڕێکخرابوو.

له‌ ماوه‌ى خوله‌كه‌دا، چوار وانەی سەرەکی پێشکەش کران، کە بریتی بوون لە جەنگی ئەلیکترۆنی، سایکۆلۆژیای سەربازی، جەنگ لە سەردەمی ژیریی دەستکرد و زانستی کۆمپیوتەر.

وانەبێژانى خوله‌كه‌ ئەفسەر و کارمەندانی شارەزای بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی بوون، بە شێوەیەکی زانستی و پیشەیی بابەتەکانیان شیکردەوە و زانیاريی پێویستیان بە بەشداربووان بەخشی. لە کۆتایيی خولەکەشدا، بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.