بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی فیرقەی پێنجی پیادەی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا روکن سەلیم سورچی بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، فرقەی پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەرڤکردەوە و لە لایەن لیوا بەهزاد بارزانی فەرماندەی فرقە و ئەفسەرانی ستافی فیرقە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان لە بارەی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەی پێنجی پیادە و پێداویستییەکانی فیرقە کرد و جەختیان لە دابینکردنی پێداویستییەکان کردەوە؛ پاشان بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی پێنجی پیادە بەشەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنی فیرقەی بەسەر کردەوە، کە لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە نۆژەن دەکرێنەوە و فراوان دەکرێن.