بەڕێوەبەری پلاندانانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان و ڕێکخستنی میلاکات، لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات، عەمید روکن حاتم زراری، جێگری بەڕێوەبەر، پێشوازییان لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد؛ کە پێکهاتبوو لە مێجەر مارک و مێجەر پیتەر.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی دواهەنگاوەکانی چاکسازی لە بواری ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەروەها باس لە ڕێکارەکانی پێکهێنانی فیرقەکانی پیادە و قۆناغەکانی دامەزراندنی فەرماندەیی دەڤەرەکان کرا.
لەلایەن خۆیەوە، شاندی هاوپەیمانان جەختیان لەسەر بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە.