تاووتوێی دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی بنکەکانی تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردن کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥, لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم، بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێم، بەرپرسی ئەمنیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نوێنەری وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی مەخمور، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەخمور، کۆبوونەوەیەک بە بەمەبەستی خستنەڕووی داواکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە هۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥و دابینکردنی پاسەوانی پێویست بۆ بنکەکانی تۆمارکردن لە سنووری پارێزگای موسڵ بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ نزیک دەبێتەوە بەڕێوە چوو؛ لەم چوارچێوەیەدا پێویستە ئامادەکاریی پێویست بۆ دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی بنکەکانی تۆمارکردن بکرێت.