Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی و ڕاوێژکاریی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاكسازی له‌ وەزاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

لەکۆتاییی دیدارەکەدا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە. جێگری سەرۆکی ئەرکان ئامادەییی وەزارەتی لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان و بە تایبەت ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیا نیشاندا؛ بە ئامانجی پێشخستنی تواناکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.