Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش کرد

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا، کە هۆشمەند حه‌یدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و محه‌مه‌د سه‌عید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، دوایين هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی دووبارە یەکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیيەتيی بەڕێوەچوونی پرۆسەی یەکخستنەوە خرایە بەرباس.

لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمه‌ریکا خرایە بەرباس و هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد و هاوڕا بوون لەسەر جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ناو کارنامەکە، سەرۆکی ئەرکان دووپاتی کردەوە كه‌ وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبن تاکوو پرۆسەکە بە تەواوی بە ئەنجام دەگەیەنن.