فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عمید بارزان تاوەگۆزی، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بە تایبەت لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە کرد. دواتر باسیان لە شێواز و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنانەکان لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك کرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ پێداویستییەکانی بنکەکە کرد؛ کە ئامانجی باشترکردن و بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگەیە.