فەرماندەی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا روکن زاتیار حەسن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. دواتر باس لە پێداویستییەکانی فیرقەکە کرا و جەخت لە دابینکردنی پێداویستییەکان کرایەوە.
پاشان فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە بە یاوەری شاندی میوان بەشەکانی فیرقەیان بەسەر کردەوە.