Skip to the content

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی بەریتانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك، پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد؛ کە پێکهاتبوو لە کۆڵۆنێڵ کریس هیلیر، کۆلۆنێڵ دارین هاو و شاندی یاوەریان.

لە دیدارێکدا گفتۆگۆ لە بارەی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك و ڕاوێژکارانی هێزەکانی بەریتانیا کرا. هەروەها باسیان لە هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، بەتایبەت لە ڕووی لۆجستی و مەشق و ڕاهێنانەوە؛ لەمبارەوە هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکان کردەوە، بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە.