Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەك پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەمریکا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێك پایلویک بەرپرسی نوسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان و هێزەکانی پشتیوانیی یەك کرد، بە تایبەت لە ڕووی لۆجستییەوە؛ هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکان، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە کردەوە.