لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك چهند خولێكى جۆراوجۆر کۆتاییان هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و پلانی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانیان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی شڤان عهبدولقادر، بەرپرسی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك و کۆڵۆنێڵ لویجی کاڤالییری، ئەفسەری هێزەکانی ئیتاڵیا، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، لەژێر چاودێريی تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتاڵیا، خولەکانی (پلانی تەکتیکی، هاوەن، هۆشیاريی دژە بۆمبی چێنراو، قەناس، شەڕی ناوشاخ) کۆتاییان هات.
خولەکان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام بوون، تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی لەبارەی بابەتە جیاوازەکان مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتایی خولەکانیشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.