لە بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی جێگری میحوەری یەکی هێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەی فیرقەی شەشی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادەی سوپای عێراق، ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی تر لە ناوچەکە، لە بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەکە کرا؛ بە مەبەستی نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆرستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە.