Skip to the content

لە کۆلێژی ئەرکان تاقیکردنەوەی بەدەستهێنانی کورسییەکانی خوێندن بەرێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە کۆلێژی ئەرکان لە چوارقورنە، تاقیکردنەوەی کێبڕکێ بۆ پاڵێوراوانی خولی ئەرکانی ژمارە ٨٦ی بەغدا کۆتایی هات.

تاقیکردنەوەکە ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام بوو، واتا لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ دەستی پێکرد و لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ کۆتایی هات. تیایدا ٢٤ ئەفسەر لە یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە، ئەفسەران لە کۆلێژی ئەرکان وەردەگیرێن.