Skip to the content

پشکنینی لەناکاو بۆ لیوای نۆزدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی لەناکاویان بۆ لیوای نۆزدەی پیادە ئەنجام دا.

پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا د. عەبدولعەزیز حەمید ناسراو بە (حسن عەسکەری) بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی، ئەندامیەتی ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا؛ ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای ١٩ی پیادە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێدا بوون. پشکنینی لەناکاو وەك هەڵسەنگاندنێکە بۆ دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و دیاریکردنی کەموکوڕییەکانی سەرجەم بەشەکانی لیوا.

پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی بەدواداچوون و پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.