ڕاگری کۆلێژی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، عمید روکن فەرەیدون عەودل حەمەڕەش، ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ نێڵز و کۆڵۆنێڵ پیتەر و کۆڵۆنێڵ جیۆڤاند.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی شێواز و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەو خول و مەشقانەی کە لە کۆلێژی ئەرکان بۆ ئەفسەران و ستافی فیرقەکان ئەنجام دەدرێن کرد؛ هەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو جۆرە خول و چالاکییانە کردەوە، کە بە مەبەستی زیاتر بەرەپێشچوونی کاروباری فیرقەکان ئەنجام دەدرێن.
دواتر شاندی میوان بەشەکانی کۆلێژی ئەرکان و هۆڵەکانی خوێندن و گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانیان بەسەر کردەوە.