Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، فیرقەکانی (2, 4, 6)ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە

بەمەبەستی ئاگادار بوون لە کار و چالاکییەکان و بارودۆخی هێزەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا سەردانی فیرقەکانی (٦،٤،۲)ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و لەلایەن، فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سێ دیداری جیادا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ لیوا ڕوکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی ٢ی پیادە و لیوا روکن زاتیار حەسەن فەرماندەی فیرقەی ٤ی پیادە، لیوا ڕوکن ئیبراهیم ساڵح فەرماندەی فیرقەی ٦ی پیادەی هێزی پێشمەرگە کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، تیشکخرایە سەر کەموکوڕی و پێداویستییەکانی پێشمەرگە؛ لەلایەن ستافی فیرقەکانەوە کورتەیەک لەبارەی چۆنیەتیی بڵاوەپێکردنی هێزەکان لە سنووری بەرپرسیاریەتیی فیرقەکان خرایە ڕوو؛ دواتر گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتیی باشترکردنی کار و ئەرکەکانی هێزەکان لە سەنگەرەکان و میکانیزمی پێویست بۆ خۆپارێزیی زیاتر کرا. ئەمینداری گشتی، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی، کە پێویستە هێزەکان زیاتر خۆیان تۆکمە بکەن و پەرە بە تواناکانیان بدەن.

هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگیی ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو سنوورە و بەڵێنی یارمەتی و پشتیوانیی پێدان، بۆ ئەوەی لە ڕووی مەیدانیەوە هێزەکان بتوانن کۆنتڕۆڵی یەکە مەیدانییەکانی خۆیان بە شێوەیەکی تۆکمە و باشتر بکەن.