Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای زانیاری كۆتايى به‌ خولی ژمارە حەوتی پەرەپێدانى کۆمپیوتەر هێنا

بە مەبەستی پەرەپێدانى تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لە بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای زانیاری و جێگره‌كه‌ى، جێگری بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری، جێگری بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندن، جێگری بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان، جێگری بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازی و ژمارەیەك ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە، لە بەڕێوەبەرایەتيی تەکنەلۆجیای زانیاريی وەزارەتی پێشمەرگە، خولی ژمارە حەوتی پەرەپێدانى کۆمپیوتەر کۆتایی هات.

خولەکە ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو، ژمارەیەك پلەدار و پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا و زانیاری خوێندران، لە کۆتاییشدا بڕوانامە به‌ بەشداربووان به‌خشرا.