سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی گروپی سەربازیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک بەرپرسی گروپی سەربازیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، کە لیوا روکن محەممەد سەعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەبوو، کارەکانی فەرماندەیی دەڤەر، یەکخستنەوەی هێزەکان، پلانی مەشق و ڕاهێنانی فیرقەکانی پیادە، پرسی چاکسازی و یەکخستنی یەکەی ژمێریاریی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا، پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیری و هاوکاریی هاوپەیمانان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە جەختی لەسەر کرایەوە. لە کۆتاییدا گرنگییان بە پێشخستن و گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوانیان کرد و دڵنیایی لە بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاریکاریی دوولایەنە کرایەوە.