لە بارەگای فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به دووەمین خولی هۆشیاری هات
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، لە بارەگای فیرقەی دووی پیادە، دووەمین خولی هۆشیاری لە ساڵی نوێدا کۆتایی پێهات، كه زياتر له ٤٠ ئهفسهر تێيدا بهشدار بوون و ياساكانى ناكۆكيى چهكدارىيان خوێند.
ئەم خولانە زنجیرە چالاکیيەکی پیشەیيی بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
لە مەراسیمی کۆتایی وانەبێژانی ناوخۆی وەزارەت و بەرپرسانی کۆمیتەی نێودەوڵەتيی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان، چەندان وانەی جۆراوجۆريان لە بوارەکانی نیشتمانی، سەربازی و یاساکانی جەنگ پێشکەش کرد.