Skip to the content

لە بنکەکانی مەشقی پیادەی (مەنیلە، سلێمانی، دهۆك) کۆتایی بە ژمارەیەك خولی مەشق و ڕاهێنانی جیاواز هات

بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی هێزی پێشمەرگە و لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، لە بنکەکانی مەشقی پیادەی (مەنیلە، سلێمانی، دهۆك)، کۆتایی بە ژمارەیەك خولی مەشق و ڕاهێنانی جیاواز هات.

لە بنکەی مەشقی پیادەی مەنیلە و لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی خولی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەند جۆرێکی چەك بەڕێوە چوو؛ کە بۆ ماوەی ٢هەفتە بەردەوام بوون. هەروەها لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك بە سەرپەرشتیی تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتاڵیا، خولی هۆشیاریی دژە مین و هاوەن بەڕێوە چوو؛ بۆماوی ٣ هەفتە بەردەوام بوون.

لە سەرجەم خولەکاندا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دا؛ لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.