Skip to the content

لە ناوەندی مەشقی پزیشکیی سلێمانی کۆتایی بە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی هات

بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی کارمەندانی تەندروستیی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، لە ناوەندی مەشقی پزیشکیی سلێمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆتایی بە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی هات؛ کە بۆ یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.

خولەکە ماوەی ١٨ رۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی چارەسەرکردنی سەرەتایی و گواستنەوەی بریندارەکان لە مەیداندا لەکاتی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئەنجام دا؛ لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.