وەزیری کاروباری پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد؛ کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینک، ڕۆڵی باڵای هەبووە لە ماوەی ئەرکەکەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە؛ بە تایبەت لە بەرەوپێشچوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان" بۆ هەموو هەوڵەکانی ستایشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا. سوپاسی گەل و حکومەت، پەرلەمان و هێزەکانی ئەڵمانیای کرد، کە بەردەوام پاڵپشتیی گەلی کوردستانن لە پرسە جیاوازەکاندا. هەروەها ئومێدی خواست کە پەیوەندیییەکانیان لەگەڵ تیمەکانی ئەڵمانیا لەسەر بنەما هاوبەشەکانی نێوانیان بەردەوام بێت.
کۆڵۆنێڵ کلینیک، وێڕای دڵخۆشیی خۆی لە ماوەی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ستایشی کاری پێکەوەیی کرد لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ڕایگەیاند: "زۆر سەرسامم بە ورەبەرزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هیوادارم لە ئاییندەدا هێزی پێشمەرگە ببێت بە هێزێکی چالاک و پێشکەوتوو لە ناوچەکەدا".