Skip to the content

یەکەی سەگی پۆلیسیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە مەشقی هاوبەشی لەگەڵ گرووپی سەربازيی ئەمه‌ریکا ئەنجام دا

لە چوارچێوەی هاوکاريی دوولایەنەی بەردەوام لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازيی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە،١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، یەکەی سەگی پۆلیسی (K9)ی وەزارەتی پێشمەرگە، تایبەت بە دۆزینەوەی تەقەمەنی، مەشقێکی هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی نووسینگەی ئاسایشی هەرێمی و گرووپی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئەنجام دا.

ئەم مەشقە هاوبەشە، لە بنەڕەتدا بۆ بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویيی تیمی K9ی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا، كه‌ تایبەت بوو بە پێشخستنی شارەزایيی تیمەکانی سەگەوانی لە بواری دۆزینەوەی تەقەمەنی و مەترسییەکان، هەروەها پەرەپێدانی توانای کارکردنی هاوبەش لەگەڵ گرووپی سەربازيی ولایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی.

ئەم چالاکییە بەشێکە لە هاوکاريی بەردەوامی نێوان پێشمەرگە و تیمەکانی هاوپەیمانان، بۆ بەهێزکردنی تواناکان لە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری و شارەزایيی تەکنیکی لە ئاستێکی بەرزدا.