تیمێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری کاروباری پێشمەرگە کۆ بوونەوە
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ دێک پێلویک، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایش، ئاندی هەی، دیپلۆماتکار و بەرپرسی بەشی سیاسی لە کونسۆڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان؛ وەزیری پێشمەرگە و تیمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی قۆناغەکانی پرۆسەی ڕیفۆرمی سەربازی، بە تایبەت لە پێکهێنانی دوو لیژنەی باڵا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم پرۆسەکە، گفتوگۆیان کرد.
لەم بارەیەوە وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "دوو لیژنە پێکهاتوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دارشتنەوەی دەسەڵاتە سەربازی، یاسایی، دارایی و کارگێرییەکانی دەڤەرەکانی یەک و دوو".
هەروەها ڕاشیگەیاند: "هەردوولا هاوڕاین کە پێویستە ئەو دوو لیژنەیەی بۆ تاوتوێکردنی دەسەڵاتەکانی دەڤەر پێکهاتووە، بگەنە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست، کە بەم هەنگاوەش قۆناغێکی نوێ لە چاکسازیی هێزی پێشمەرگە دێتە ئاراوە".
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە و تیمی کونسوڵخانەی ئەمریکا، لەبارەی کاری پێکەوەیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزی پێشمەرگە، گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامیی هاوکارییەکان و پشتیوانییەکان، هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی چاکسازی لەم ساڵدا کردەوە.