Skip to the content

جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، عەمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد؛ کە پێکهاتبوون لە مێجەر فیرناندۆ ڕینکن، کاپتن ڕایەن ڕۆدڕێگس، تیمی (OSCI) بۆ کاروباری لۆجستی.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی  هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە کرا، بە تایبەت لەڕووی لۆجستیەوە؛ بۆ ئەمەش جەخت کرایەوە لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکان، لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای سەربازی و لۆجستیی هێزەکانی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا.