Skip to the content

لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێك له‌ ژێر ناوی "ژیريی دەستکرد لە بواری سەربازیدا" بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پلانی هۆشیاريی نیشتمانيی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە و لەژێر ڕۆشنایيی زنجیرە ٣ی نامیلکەی (ڕێساکانی هۆشیاريی پێشمەرگە)، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی، فیرقەی یەکی پیادە سیمینارێکی تایبەتی بە ناونیشانی "ژیريی دەستکرد لە بواری سەربازیدا"، بۆ بەشێك لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای ١٤ی فیرقەكه‌ بەڕێوەبرد.

لە سیمینارەکەدا، تیشك خرایە سەر مێژووی پێشکەوتنەکانی ژیريی دەستکرد و چۆنیيەتيی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لە بواری سەربازیدا. پاشان تاکتیك و ستراتیژی ژیريی دەستکرد لە ڕوانگەی هەواڵگری و تەندروستیيەوە شیکاری وردی بۆ کرا، لەگەڵ گرنگیدان بە ڕۆڵی ژیريی دەستکرد لە پاراستنی نیشتماندا.