Skip to the content

لە کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی به‌ زنجیرە سیمینارێك هات

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، لە کۆلێژی ئەرکان لە چوارقوڕنە، بە سەرپەرشتيی فەرەیدون عەودەل حه‌مەڕەش، ڕاگری کۆلێژی ئەرکان، کۆتایی بە زنجیرە سیمینارەکانی پرۆگرامی (SAT) ( منهجية تطوير المناهج التدریب ) هات، کە لەلایەن کۆمپانیای (Tag) ی بەریتانیايى، بۆ کۆمەڵێك ئەفسەری کۆلێژی ئەرکان ڕێکخرابوو.

ئەم زنجیرە سیمینارانە بۆ ماوەی ٤ مانگ بەردەوام بوون، هەر مانگێک ۳ ڕۆژ بەڕێوەدەچوو. تێیدا بابەتەکانی تایبەت بە چۆنييه‌تيی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندنی ناوەندە سەربازییەکان پێشکەش کران، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکان و پێشکەوتنەکانی سەردەمدا بگونجێت، لە بواری زانستی سەربازیدا.

لەمیانی زنجیرە سیمینارەکاندا گفتوگۆی ورد و بابەتیيانە و سوودبەخش لەنێوان پێشکەشکارانی سیمینارەکان و بەشداربووانەوە ئەنجام دران، ئەمەش لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەی نوێ بۆ ڕووداو و پێشهاتە هەنوکەییەکان.