Skip to the content

پرسەنامەیەک لە وەزیری کاروباری پێشمەرگەوە

خانەوادە و کەسوکاری ژیانئاوا عەمید ڕوکن مەهدی محەمەد مەهدی، بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایيی (عەمید روکن مەهدی محەمەد مەهدی)، مامۆستای پێشکەوتوو و ئەفسەری کۆلێژی ئەرکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەمان پێ گەیشت.

ناوبراو لە تەواوی قۆناغەکانی پێشمەرگایەتیدا وەک ئەفسەرێکی باڵای دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و مامۆستایەکی بەتوانا و خاوەن ئەزموون، خزمەتێکی زۆری بە پرۆسەی پێگەیاندن و بنیادنانی ئەفسەرانی ڕوکن و خولەکانی سەرکردایەتی بۆ بەرزکردنەوەی توانستی سەربازیی هێزی پێشمەرگە کردووە؛ کۆچی دوایيشی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پرسە و سەرەخۆشيی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و تەواوی هاوسەنگەرانی ناوبراو دەکەین. لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین؛ کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامى و سەبووریش بە بنەماڵەكه‌يان ببه‌خشێت.

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی شوباتی ۲۰۲٦