سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فیتز گیراڵد، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، تاوتوێی پێشهات و بارودۆخی هەنوکەیی هێزی پێشمەرگە کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر ڕێکخستنی کارەکانی فەرماندەیی دەڤەر و یەکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوئاهەنگیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەش بە پێویست زانرا.
لە کۆتاییی دیدارەکە، دووپات لە درێژەدان بە هاوکاریی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرایەوە و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی پشتگیریکردن بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی کرا.