وەزیری کاروباری پێشمەرگە سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمهریکا کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لەنێوان تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمهریکا بە سەرپەرشتيی کۆڵۆنێڵ دێک پێلویک، بەرپرسی ئۆفيسهكه.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کە عهبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت تێیدا بەشدار بوون.
وەزیری پێشمەرگە باسی لە دۆخى ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان کرد و بە کارەساتێکی مەترسیدارى وەسف کرد، ههروهها ڕایگەیاند: بۆ ئەم دۆخهى ئێستاى ڕۆژاوای کوردستان، پێویستە ئەمهریکا و هاوپەیمانان ڕێگربن لەم داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەی سوپای سووریای عەرەبی هەوڵی بۆ دەدەن.
قۆناغەکە وا دەخوازێت هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم ئالنگاریيەی لەبەردەم ڕۆژاوایە ببینەوە، ئەمهریکاش ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی دەبێت لە کۆتاییهێنان بەو هێرش و پەلامارانەی کە دەکرێنە سەر کوردان لهو ناوچانه.
لەبارەی پرسی ئهو پرسهش، بهرپرسى ئۆفيسى هاريكاريى ئاسايش ڕایگەیاند: تێگەیشتنی زیاترمان هەیە بەرانبەر ئەو پێشهاتە نەخوازراوەی لە ڕۆژاوای کوردستان ڕوودەدات.
لە بەشێکی ديكهی کۆبوونەوەکەدا، پرسی هاوکارییەکانی ئەمهریکا بۆ ساڵی نوێ، چاکسازی و قۆناغەکانی بنیاتنانی دوو دەڤەری سەرکردایەتی و فیرقەکانی پیادە تاووتوێ کرا. لەبارەی پرۆسەی چاکسازی، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: پرۆسەی چاکسازی پرۆسەیەکی حەتمییە و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستن و گەیاندنی بە ئەنجامی کۆتایی جددییە، وێڕای ئاستەنگ و گرفتەکان؛ قۆناغی زۆرمان بەدەستهێناوە و یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە.