Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پلانی خولەکانی هۆشیاری بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەستیپێکرد

ڕۆژی سێشەممە٢٠ی کانوونی دووه‌مى ٢٠٢٦، لە بارەگای فیرقەی یەکی پیادە، یەکەمین خولی هۆشیاری لە ساڵی نوێ کۆتایی هات، ئەم خولانە زنجیرە چالاکیيەکی پیشەیین کە بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەیان دەبات.
لە هەر خولێکدا، زیاتر لە ٤٠ ئەفسەر بەشدار دەبن و تێیدا لەلایەن وانەبێژانی ناوخۆی وەزارەت و بەرپرسانی کۆمیتەی نێودەوڵەتيی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان، چەندان وانەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی نیشتمانی، سەربازی و یاساکانی جەنگ پێشکەش دەکرێن.

لەم خولەدا وانەکانی ژیريی دەستکرد، ئەرکەکانی هۆشیاريی نیشتمانی، یاساکانی ناکۆکيی چەکداری و ئۆپەراسیۆنی زانیاری پێشکەش بە بەشداربووان کران.