Skip to the content

بەڕێوەبەری پشکنینیی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، حەسەن عەسکەری، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینیك، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە فەرهاد مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی کرا، بۆ ئەمەش لیوا حەسەن عەسکەری ڕوونکردنەوەی پێویستی بە شاندی میوان دا، دواتر باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگییەکان کردەوە، بە تایبەت لە بواری ڕاوێژکارییەوە، پاشان تاووتوێی پلانی ساڵی ٢٠٢٦ی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی کرا.

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد لەبارەی کاروبارەکان و کۆنفرانسی ساڵانەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین لە ساڵی ٢٠٢٥دا، هاوکات پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیشی لە جێبەجێکردنی پلانی ساڵی ٢٠٢٦ دووپات کردەوە.