Skip to the content

فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، عقید روکن شڤان عەبدوڵڵا فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەفسەرانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پلانی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی پۆل لە بنکەکە کرا، کە بە پاڵپشتی و هاوکاریی هێزەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. دواتر تاووتوێی هاوکاری و هەمانگییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنانەکاندا؛ بۆ ئەم مەبەستەش جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگییەکان کرایەوە، ئەمەش لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە.