لە لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولی خوێندنەوەی نەخشەی Offline Maps بەردەوامە
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی هۆشیاریی ئەفسەران، بۆ هەفتەی دووەم لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای لیوای بیست و دووی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی عمید محەمەد تەپەدێیی فەرماندەی لیوا، خولی خوێندنەوەی نەخشەی ئۆفلاین بەڕێوە چوو؛ کە بۆ ژمارەیەك ئەفسەری یەکەکانی لیوای٢٢ی پیادە بەڕێوە چوو.
خولەکە لە هەر هەفتەیەکدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا وانەی تیۆری و پراکتیکیی لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی (GPS) لە ڕێگەی ئەپی ئۆفلاین ماپس (offline maps) و شێوازی ڕێکخستن و پاراستنی دۆکیۆمێنتەکان و ئەو زانیارییە گرنگانەی، کە بۆ کاروباری سەربازیی سودی لێ دەبینرێت دەوترێنەوە؛ هەر لە خولەکەدا کۆمەڵێک نوێکاریی تایبەت بە ئامێرە زیرەکەکان ڕوون دەکرێنەوە. هەروەها پاش تەواوبوونی خولەکە، ڕێبەری ئەپلیکەیشنی نەخشەکە پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت.
شایانی بەسە ئەم خولە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٢٢ی پیادە بەڕێوە دەبرێت؛ وابڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم خولە درێژەی هەبێت و بەردەوام بێت.