Skip to the content

لە لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولی خوێندنەوەی نەخشەی ئۆفلاین (offline maps) بەڕێوە چوو

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی هۆشیاریی ئەفسەران، لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای لیوای بیست و دووی سەر بە فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی عمید محەمەد تەپەدێیی فەرماندەی لیوا، خولێکی خوێندنەوەی ‌نەخشەی ئۆفلاین، بۆ ژمارەیەك ئەفسەری یەکەکانی لیوای٢٢ی پیادە بەڕێوە چوو.

خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا وانەی تیۆری و پراکتیکیی لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی (GPS) لە ڕێگەی ئەپی ئۆفلاین ماپس (offline maps) و شێوازی ڕێکخستن و پاراستنی دۆکیۆمێنتەکان و ئەو زانیارییە گرنگانەی، کە بۆ کاروباری سەربازیی سوودی لێ دەبینرێت وترانەوە. هەر لە خولەکەدا کۆمەڵێک نوێکاریی تایبەت بە ئامێرە زیرەکەکان ڕوونکرانەوە. هەروەها پاش تەواو بوونی خولەکە، ڕێبەری ئەپلیکەیشنی نەخشەکە ‌پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

شایانی بەسە ئەم خولە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٢٢ی پیادە بەڕێوە بردرا، وابڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم خولە درێژەی هەبێت و بەردەوام بێت.