لە لیوای بیست و یەکی سەر بە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی فێرکاری و زانیاریی میکانیکی هات
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی شۆفێرانی هێزەکانی پێشمەرگە لەبارەی ئۆتۆمبێل و ئامێرە سەربازییەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە لیوای بیست و یەکی سەر بە فیرقەی یەکی پیادە، کۆتایی بە خولێکی فێرکاری و زانیاریی میکانیکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان هات؛ کە بە چاودێریی فەرماندەی لیوا، بەشی میرەی لیوای ٢١ی پیادە، بۆ ژمارەیەك شۆفێری یەکەکانی سەر بە لیوا کرابوەوە.
لە خولەکەدا ژمارەیەك شۆفێری سریەی کۆماندۆ و سریەی بارەگای فەوجەکانی ١ و ٢ و ٣ی لیوای ٢١ی پیادە بەشداربوون، ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو، تیایدا لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا وانەکان وترانەوە؛ دواتر بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئۆتۆمبێل و ئامێرە سەربازییەکان ئەنجام دا.