Skip to the content

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

ڕۆژی یەکشەممە، ۱۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦، کاتژمێر ٠٦٢٥ی بەیانی، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری زنجیرەچیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای ۱٨ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای ٥۰ی فیرقەی ۱٤ی سوپای عێراقی بەشداربوون، تێیدا لە سنووری زنجیرەچیای قەرەچووغ و گوندەکانی دەوروبەری گەڕان و پشکنینیان بە دوای مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان ئەنجام دا، کە گومان دەکرا شوێنی مانەوە و جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا هەبن.

شایانی باسە، ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی دروست بە پێی نەخشە و پلانی بۆ داڕێژراو سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا و لەلایەن فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادەی هێزی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەکرا.