ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان: له سهردانمان بۆ وڵاتی ئهڵمانیا لهگهڵ نوێنهرانی پارته جیاوازهكانی ئهڵمانیا كۆبووینهوه.
هەواڵەکان

هێڵهكانی ئینتهرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە ٢٧ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر٦:٣٠ خولهك تاوەكو ١٠:٣٠ ی بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان ڕادەگرێت

دووبارە دەست دەكرێتەوە بە رێكخستنەوەی تاكسی لە هەرێمی كوردستان دا
بریاردرا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆژەی تاكسی كوردستان بۆ لێدانی شریت و لۆگۆی و كارتی زانیاری، كە بەهۆی رەوشی تەندروستی و پەتای كۆرۆنا راگیرابوو.

شاندێكی باڵای پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیان كرد
ئەمرۆ سێشەممە 2/2/2021 شاندێكی باڵای پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار كاك هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیان كرد، لەدیدارێكدا هەریەكە لە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و زۆربەی بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت كۆبوونەوە.

شاندێکی کۆمپانیاکانی گەیاندن سەردانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکەن
سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندی کۆمپانیاكانی (کوردتیل) و( 7net) بۆ بواری خزمەتگوزاری گەیاندن کرد.