Skip to the content

هەواڵەکان

دووبارە دەست دەكرێتەوە بە رێكخستنەوەی تاكسی لە هەرێمی كوردستان دا

بریاردرا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆژەی تاكسی كوردستان بۆ لێدانی شریت و لۆگۆی و كارتی زانیاری، كە بەهۆی رەوشی تەندروستی و پەتای كۆرۆنا راگیرابوو.

شاندێكی باڵای پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیان كرد

ئەمرۆ سێشەممە 2/2/2021 شاندێكی باڵای پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار كاك هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیان كرد، لەدیدارێكدا هەریەكە لە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و زۆربەی بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت كۆبوونەوە.