Skip to the content

شاندێکی کۆمپانیاکانی گەیاندن سەردانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکەن

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندی کۆمپانیاكانی (کوردتیل) و( 7net) بۆ بواری خزمەتگوزاری گەیاندن کرد.

شاندەکان لە دوو سەردانی جیاوازدا بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی هەردوو کۆمپانیا باسیان لەکارو پڕۆژەکانیان لە سەنتەرو سنووری پارێزگای سلێمانی کرد.

لە بەشێکی دیكەی دیدارەکەدا وەزیری گواستنەوە وگەیاندن ، جەختی لەسەر پلانی وەزارەت کردەوە بۆ پێشخستنی هەموو بوارەکان و بەتایبەتی سێکتەری گەیاندن، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان دابینبکرێت بە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و کەرتی تایبەت.


لەهەمانکاتدا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە دابینکردنی خزمەتگوزاری شایستەو پێشکەوتوو بۆ هاووڵاتیان دەبێت کاری لە پێشینەی حکومەت و کەرتی تایبەت بێت وکۆمپانیاکانیش پێویستە لە جوارچێوەی بڕیار ورێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی شایستە داراییەکان بن.