دووبارە دەست دەكرێتەوە بە رێكخستنەوەی تاكسی لە هەرێمی كوردستان دا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 دوای رێككەوتن و ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن لەبەرواری 18-1-2021 كۆنوسێك ئیمزاكرا كە پێكهاتبوو لە لیژنەیەكی تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوبرا و بە رەزامەندی و ئیمزای رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا تەواوی وردەكاری و رێوشوێنی ئەنجامدان و دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە لە دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەلایەن هەریەكە لە گوتەبێژ و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیەنرا ..
ئەمەو بریاردرا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆژەی تاكسی كوردستان بۆ لێدانی شریت و لۆگۆی و كارتی زانیاری، كە بەهۆی رەوشی تەندروستی و پەتای كۆرۆنا راگیرابوو.
بەمەش بە هەماهەنگی هەریەكە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە و بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەست دەكرێتەوە بە رێككارەكان و تا بەرواری 1-8-2021 درێژ كرایەوە بۆ ئەوەی خاوەنی تاكسیەكان سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكان لە پارێزگاكان بكەن و رێككارەكان ئەنجام بدەن ..
شایەنی باسە پرۆژەی لێدانی ئارم و شریت و كارتی زانیاری تاكسی بەمەبەستی رێكخستن و بە پیشەكردنی تاكسی دێت و لەهەمان كاتتدا بۆ سەلامەتی و گەراندنەوەی مافی پیشەگەرانی تاكسی دێت لە كوردستاندا.